Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفروباران سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفروباران سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفروباران سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە دوو شەپۆلی بەفروباران لەسەر نەخشەکانی کەشوهەوا بەدیار کەوتووە و پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەفروباران سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئەمشەو سێشەممە 28/1/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بە گوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی سەنتەری کەشناشی (ئەورووپی، ئەمریکی، کەندی و کۆری) لە 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی شوبات دوو شەپۆلی بەفروباران لەسەر نەخشەکانی کەشوهەوا و ڕاداری کەشناسی بەدیار کەوتووە و پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سێشەممە لەسەر چوارشەممە شەپۆلێکی بەفروبارانی زۆرباش سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری دادەبەزێتە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران و ڕاپەڕین) پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی تری چڕی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە، هاوشێوەی شەپۆلی بەفربارینەکەی 20/1/2025 کە پێشبینی دەکرێت بەفر لەهەندێ سەنتەری شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت."

روونیشی کردووەتەوە: "ئەگەر هەیە لە شەپۆلی دووەم بەهۆی قوڵبوونەوە و بەهێزی بارستە هەوای ساردی جەمسەری بۆ ناوچەکانی باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تورکیا، ئێران و وڵاتانی شام بەفر لە بیابانەکانی ئەنبار ڕۆژئاوای هەولێر ببارێت."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوە داوە: "ئێستا شەپۆلەکە جێگیر بووە و لە ڕۆژانی داهاتوو کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر ڕووندەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا