بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە كە كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژرۆیی جێگیر لە چەند شوێنێك دەكەونە كار بە شێوەی تێست بۆ ماوەی 10 رۆژ و دواتر سەرپێچییەكان تۆماردەكرێن كە جگە لەتیژرۆیی نەوەستان لە گلۆپی سووری ترافیك لایت و زیاترهاتنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو كاتەیكە گلۆپی ترافیك سوورە.
ئەمشەو سێشەم 28ی كانوونی دووەمی 2025، لە ئاگادارییەكی هاتوچۆی هەولێر هاتووە، شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەم شەو دوای سەعات 12 ی شەو، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له و چوار ڕیانەنەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە بۆماوەی 10 ڕۆژ.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی داوە، تاوەکو ڕێکەوتی٢٠٢٥/٢/٧ دوای سەعات (١٢) ی شەو ، لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ.
لە ئاگادارییەكەدا وەك تێبینی هاتووە، كە كامێراكان ئەم جۆرە سەرپێچیانە تۆمار دەكەن:
یەكەم: نەوەستان لە گلۆپی سووری ترافیک لایت
دووەم: لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەوکاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە.
سێیەم: زیاتر هاتەنە پێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گلوپی ترافیک لایت سورە .
لە كۆتایی ئاگادارییەكەدا ئەوەیش هاتووە،
داوا کارین لە شوفێران پابەندی ڕێنمایەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزای پێبژاردن .
وەڵام بدەوه