Kurdistan Press - عومرەکارێکی کورد گیانی لە دەست دا عومرەکارێکی کورد گیانی لە دەست دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عومرەکارێکی کورد گیانی لە دەست دا

لەسنووری نێوان سعوودییە و عێراق ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان پاسێك و بارهەڵگرێكدا ڕووی دا و بەوهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەست دا و 11 كەسی دیكەیش بریندار بوون.

لەمباریەوە، كاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ئەمشەو لە ڕێگەیەكی سعوودییە لەنێوان پاسێك و بارهەڵگڕێك ڕووداوی هاتوچۆ ڕووی داوە، كە پاسەكە عومرەكانی چەمچەماڵی تێدایە و بەداخەوە، كە قوربانی هەیە.

ڕاشیگەیاند: "بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، لەناو پاسەكەدا، عومرەكارێكی ئافرەت بەناوی (گولیزار حەمەئەمین سالح) گیانی لەدەست داوە و 11 كەسی دیكەیش بریندار بوون، لە بارهەڵگرەكەشدا دوو كەسی سعوودی گیانیان لەدەست داوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا