Kurdistan Press - ئاگادارییەکی بەپەلە لە هەژماری من ەوە ئاگادارییەکی بەپەلە لە هەژماری من ەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هەژماری من ەوە

"هەژماری من" ئاگەدارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم خانەنشینان كرد و دووپات دەكەنەوە كە پێویستە فۆڕمی خۆتۆماركردن بگەڕێننەوە. 

هەژماری من لە ئاگەدارییەكدا رای گەیاند، داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەكەین كە فۆڕمی تۆماركردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕكردووەتەوە و تا ئێستە نەیان گەڕاندووەتەوە بەزووترین كات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانكانەی فۆڕمەكەیان لێ وەرگرتووە.

"ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەكانیان بە زووترین كات پڕبكەنەوە و بیگەرێننەوە بۆ ئەو بنكەیەی تۆماركردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانكە حكومیەی فۆرمەكەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەكو بتوانن مووچەكانیان لە هەژماری بانكی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن" لەناوەڕۆكی ئاگەدارییەكەدا وا نووسراوە.

شایەنی باسە تائێستە زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیان وەرگرتووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا