Kurdistan Press - هەزاران مامۆستا خانەنشین دەکرێن هەزاران مامۆستا خانەنشین دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەزاران مامۆستا خانەنشین دەکرێن

بەهۆی خانەنشینبوونی هەزاران مامۆستا و سەرپەشتیاری پەروەردەیی، وەزارەتی پەروەردە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە، بۆیە پێشنیاز بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تاوەکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە دەوامکردن بەردەوام بن، ڕەزامەندی سەرەتاییش لەبارەی پێشنیازەکە دراوە.

 ڕۆژی 15-1-2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق هاوتا بکرێت و هەر کەسێک بەگوێرەی ڕۆژ و مانگی لەدایکبوونی تەمەنی گەیشتبێتە 60 ساڵ خانەنشین بکرێت. بەهۆیەوە لە وەزارەتی پەروەردە 5507 مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خانەنشین دەبن، ئەمەش گرفت بۆ قوتابخانەکان دروست دەکات.

د.ئالان حەمە سەعید، راگەیاند: "لەبەرئەوەی هیچ بڕگەیەکی یاسایی نییە بۆ نوێکردنەوەی خزمەتی ئەوانەی خانەنشین دەبن. بۆئەوەی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست نەبێت، داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ئەو مامۆستایانەی لەناو پۆل وانە دەڵێنەوە، بڕیارەکەیان لەسەر جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە دەوامکردن بەردەوام بن تا کۆتایی وەرزی دووەم، ئەو جیاوازییەی لە مووچەشیان دروست دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بیدات".

وەزیری پەروەردە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر نموونەیەکی هێنایەوە: مامۆستایەک بەر لەوەی خانەنشین بێت یەک ملیۆن و 500 هەزار دیناری وەرگرتووە، کاتێک خانەنشین دەبێت مووچەکەی بووەتە یەک ملیۆن و 100 هەزار، ئەو 400 هەزار دینارەی جیاوازییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەستۆی بگرێت.

   سبەی نووسراوەکە بەفەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت. وەزیری پەروەدە دەڵێت ئەمڕۆ بەشێوەی سەرەتایی ڕەزامەندییان وەرگرتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا