وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانێكى وەزارى بۆ ئەنجامدانى سمینارى وەرگرتنى نازناوى زانستى دەركرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی 1ی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانێكی وەزاری، مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستی بڵاو كردەوە.
لە فەرمانە وەزارییەكەدا، بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی، چوار خاڵ وەك ڕێنوێنی ئاماژەی پێ كراوە، كە ئەمانەن..
1- ئەنجامدانى سمینارى وەرگرتنى نازناوى زانـستى تاوەکوو دووجار ڕێگەپێدراو دەبێت.
2- ماوەى نێوان هەردوو سمینارەکە لە دوو مانگ کەمتر نەبێت.
3- لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سمینارى نازناوى زانستى بۆ دوو جار، پێویستە خوازیار (2 - 3) مۆدیۆلى پێداگۆجى وەربگرێت، کە لەلایەن لیژنەى تاقیکردنەوەى سمینار بۆى دیارى دەکرێت.
4- لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سمینارى نازناوى زانستى بۆ سێ جار، پێویستە خوازیار خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى بە تەواوى وەربگرێت یان خولەکە دووبارە بکاتەوە بۆ سەرجەم مۆدیۆڵەکان.


وەڵام بدەوه