Kurdistan Press - هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

فەرمانگەیەك ئاشكرای دەكات، ئەوانەی كارتی نیشتمانییان گەڕاوەتەوە و نەیانبردووەتەوە، ئەگەر سەردانیان نەكەن، ئەوا بۆ بەغدای دەگەڕێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ھەر ھاووڵاتیەك کارتی نیشتمانییەکەی نەباتەوە، کارتەکەی بۆ بەغدا دەگەڕێنرێتەوە.

ئاماژەی بەوە كردووە: "ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە ساڵەكانی 2016 بۆ 2025 ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تاوەكوو ئێستا نەھاتوونە کارتەکانیان وەربگرنەوەو داواکارین بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانییەكانیان."

جەختی كردووەتەوە، ئەوانەی كارتی خۆیان نەبەنەوە بۆ بەغدا دەگەڕێندرێتەوە، هاتووە: "لە کاتی گەڕانەوەی کارتەکە بۆ بەغدا، ھاووڵاتی دەبێت خۆی سەردانی بەغدا بکات و مامەڵەی بۆ بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی، بەمەش هیلاكی و پارە خەرجكردنێكی زۆری دەكەوێتە سەر، بۆیە داواكارین پەلە بكەن و سەردانمان بكەن."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە ژمارەیەكی زۆر كارتی نیشتمانی لە فەرمانگەكانە و لەلایەن خاوەنەكانییانەوە نەبراوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا