فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا وه‌ڵامی "ئه‌وه‌ی ناونراوه به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق" له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان؛ ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی ئیمزایان كۆ كردووه‌ته‌وه، به ئاشكرا هه‌رێمی كوردستان به ئامانج ده‌گرن و تێیدا مه‌به‌ستیانه مووچه و قووتی هاووڵاتییانی ببڕدرێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه خراپه‌یه كه پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 25ـی 1ی 2025، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا وه‌ڵامی "ئه‌وه‌ی ناونراوه به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق" له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان داوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه بۆ به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان و و مووچه و قووتی هاووڵاتییانیه‌تی.


وەڵام بدەوه