بەپێی زانیارییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 24/1/2025، ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری قەزای باتیفا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقی.
لە ئەنجامی هێرشەکەی پەکەکەدا، دوو پاسەوانی سنووری شەهید بوون و دانەیەکی دیکەشیان بریندار بووە، بەڵام ئێستا تەندروستیی جێگیرە.
هەر سێ قوربانیی هێرشەکە، دانیشووی هەرێمی کوردستانن، ئەو دوو پاسەوانە سنوورییەی شەهید بوون، یەکێکیان ناوی (عەلی ڕەمەزان ئیسماعیل)ـە و خەڵکی قەزای سێمێلە، ئەوەی دیکەشیان ناوی (مێهڤان ناجی میر شەرەف)ـە و دانیشتووری شاری دهۆکە.


وەڵام بدەوه