Kurdistan Press - پەیامی مەسرور بارزانی گەیشت پەیامی مەسرور بارزانی گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی مەسرور بارزانی گەیشت

ماڵپەڕی بلوومبێرگی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەداڤۆس رای گەیاندووە، سەری سڕماوە لەو گۆڕانكارییانەی كە لە رەشنووسیپەسەندكراوی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت ودواخستنی دەنگدانی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانی عێراق لەسەر رەشنووسە پەسەندكراوەكە. 

ماڵپەڕەكە ئاماژەی داوە كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی داڤۆس رای گەیاند، ئەو گۆڕانكارییانەی لەو رەشنووسەدا لەلایەن عێراقەوە كراوە پێشووتر لەبارەی تێچووی دەرهێنانی نەوتەوە لەسەری رێككەوتبووین و چاوەڕوان نەكراو بوو. 

مەسروور بارزانی گوتیشی،ئەو گۆڕانكارییانەی لە ڕەشنووسەكەدا كراون بێ راوێژ بووە لەگەڵ ئێمەدا. 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە تشرینی دووەمی 2024، رەشنووسێكی پەسەند كرد كە بریتی بوو لە تەرخانكردنی 16 دۆلار بۆهەر بەرمیلێك كە لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت و دەگوازرێتەوە، لای خۆیەوە سەرۆكی حكوومەت رای گەیاندووە كە پەرلەمانی عێراق بڕیار بوو دەنگ لەسەر یاساكە بدات بەڵام بەهۆی چەند گۆڕانكارییەكی چاوەرواننەكراو دەنگی لەسەر نەدرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه