Kurdistan Press - کۆمەڵەیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دامەزرا کۆمەڵەیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دامەزرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمەڵەیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دامەزرا

كۆمەڵەی وەبەرهێنەرانی كوردی-ئەمریكی كە هەوڵێكی هاوبەشی ئابووریی نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكایە دامەزرا.

جەمال حەمەڕەشید، وەكوو یەكێك لە ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە لە ئەمریكا ڕاگەیاندووە: "بە هاوبەشیی چەند وەبەرهێنێک لە هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، كۆمەڵەی وەبەرهێنەرانی كوردی و ئەمریكی (American and Kurdish Investor Association) دامەزراوە.

باسی لەوەش كردووە :"ئەم كۆمەڵەیە ناحکومیی قازانجنەویستە و لە ستەیتی ئیڵینۆی شیکاگۆ تۆمار کراوە و مۆڵەتی فەرمیی وەرگرتووە، هەوڵ دەدرێت ببێتە پردی پەیوەندیی نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا، لە پێناو ناساندنی هەل و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ئەمریکا بە وەبەرهێنەری کورد و بە پێچەوانەشەوە."

جێی باسە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا لە ئاستێكی باشدایە و چەندین بواری سیاسی و ئابووری و كولتووریی گرتووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا