بڕیاری خانەنشینكردنی سێ تەمەن پێكەوە خوێندنگاكان پەكدەخات
مامۆستا عومەر محەمەد، ڕایگەیاند قوتابخانەیەكی وەك ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر، 18 مامۆستای پێكەوە بە جارێك خانەنشین دەبن، لەكاتێكدا پێشتر نەمانتوانیووە تەنها مامۆستایەكی بۆ دابینبكەین.
قوتابخانە هەبووە، یەك مامۆستای كەم بووە، نەمانتوانیووە پڕیبكەینەوە، چونكە ئەمساڵ نە دامەزراندن هەبووە، نە وانەبێژی.
بڕیارەكە دۆخێكی ناسروشتی دروستكردووە و، بە دڵنیاییەوە دەوام دەوەستێت، نەك تەنها لە سلێمانی بەڵكو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەوەستێت.
وەڵام بدەوه