Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی لەسەر پرسی مووچە پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی لەسەر پرسی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی لەسەر پرسی مووچە

مەسرور بارزانی: هەوڵی جددی دەدرێت تاكوو شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر بكرێ

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماڵی كوردستان لە داڤۆس باسی لە هەوڵەكان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغداوە كرد و ئەوەی خستە ڕوو كە چەند ڕۆژێکە کاری زۆر جددی لە بەغدا دەکرێ بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکرێت. هاوكات جەختیشی لە لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان كردەوە. لەم چوارچێوەیەشدا سوپاسی هەریەك لە سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیرە کوردەکان و ئەندامانی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، لە بەرامبەر ئەوەی كە هەموویان هاوکار و پشتیوان بوون لەوەی بتوانن گفتوگۆی باش ئەنجام بدەن. ئەوەشی دووپات كردەوە كە چاوەڕێی ئەوەین گفتوگۆکان بکرێن بە کردار، چیتر بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نەبێتە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا. هەروەك گوتیشی: ”ئومێدەوارم ئەمساڵ ساڵێکی باش بێت بۆ خەڵکی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه