Kurdistan Press - کورد لە بەغدا لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دان کورد لە بەغدا لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد لە بەغدا لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دان

نوێنەرانی كورد لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی دانووستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماڵی د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان. 

شەوی رابردوو، شاندی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەری كێشەی مووچە و كۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق چوونە بەغدا. 

كەمێك لەمەوبەر، سەرچاوەیەكی تایبەت راگەیاند، بە ئامادەبوونی د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی دانووستانكار و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی بەغدا لە كۆبوونەوەدان. 

ڕوونیشی كردەوە كە هەمووان لە كۆبوونەوەكەدا بەشدان و مەبەستیانە كۆدەنگییەك لەسەر بەدەستهێنانی مافی كورد لە بەغدا دروست بكەن. 

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو كۆبوونەوەیە بۆ پابەندییە لەسەر دەسپێشخەرییە نیشتمانییەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە لە 11ی ئەم مانگە لە هەولێر رای گەیاند و داوای كرد بە یەكگرتووی داوای مافەكانی كورد لە بەغدا بكرێت. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه