Kurdistan Press - دیداری سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی گەیشتە تورکیا دیداری سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی گەیشتە تورکیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیداری سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی گەیشتە تورکیا

ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک وێنەی پێشوازییەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێشوازيمان كرد له بەڕێز ئارمان توبجو كۆنسووڵى گشتیی توركيا له هەولێر، و چەندين بابەتى هاوبەش دەربارەى سەردانى سەركردەى هێزەكانى هەسەدە له سووريا، بەڕێز مەزڵووم عەبدی بۆ هەرێم و ديدارى لەگەڵ جەنابى سەرۆک بارزانى، و كاروبارى ئێستاى هەرێم و سووريا و عێراق و ناچەكە باس كران".

لە لایەکی دیکە، کۆنسووڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، "لەگەڵ بەڕێز هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووینەوە و لەبارەی پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان راوێژمان کرد. سوپاسی بەڕێز زێباری دەکەین بۆ میواندارییە هەمیشەییەکەیان".

رۆژی پێنجشەممە، 16-1-2025، هۆشیار زێباری رایگەیاند، لە هەولێر سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەتەوە.

هەروەها گوتی، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا