Kurdistan Press - بەغدا پشکی پێویستی بۆ هەرێم نەناردووە بەغدا پشکی پێویستی بۆ هەرێم نەناردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا پشکی پێویستی بۆ هەرێم نەناردووە

دوای ئەو مشتومڕەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی رەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە دروستی كردووە، بەوەی پارەی تەواوی بۆ مووچە رەوانە كردووە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە بەغدا بەپێی یاسای بودجە پارە و پشكی هەرێمی كوردستانی نەناردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم، جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بەپێی یاسای بودجە، بەغدا پشك و پارەی پێویستی لە ساڵی 2024 بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.

ئەو باسی لەوەش كرد، یاسای بودجە كە لە پەرلەمان دەنگی پێ دراوە، 213 تریلیۆن دینار بووە، تەنیا بودجەی ساڵی 2024، بڕەكەی 156 تریلیۆن دینار بووە، كە پێكهاتووە لە بودجەی حاكیمە و سیادی و وەبەرهێنان و بەكارخستن، بەغدا بەپێی ئەوە پارەی بۆ هەرێم ناردووە.

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ بەغدا بەپێی خەرجیی فیعلی پارەی بۆ هەرێم ناردووە كۆچەر دووپاتی كردەوە، وەزیری دارایی عێراق دەڵێ ناردوومانە، هەرێمیش دەڵێت پارەی تەواومان بۆ نەهاتووە، لیژنەی بەدواداچوونی راستییەكان خەریكی ئەوەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا