شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.
ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری
٢٠٢٥/١/١٩


وەڵام بدەوه