Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش کاتی بەفر بارین لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیاندرا هەواڵێکی خۆش کاتی بەفر بارین لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش کاتی بەفر بارین لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیاندرا

پێشبینی دەكرێت سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، هەروەها كەشوهەوا بەجۆرێك سارد دەبێت كە چاوەڕوان دەكرێت لە سەنتەری شارەكانیش بەفر ببارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
راشیگەیاند: لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر ئەگەر هەیە بەفر و بارانبارین بە تێکەڵی ببارێت، هەروەها لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێرگای هەڵەبجە ئەگەری بەفربارین هەیە.
هەروەها رایگەیاند: کەشوهەوای ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە زۆر سارد دەبێت و پلەکانی گەرما لە شەواندا دەچێتە ژێر سفری سیلیزی.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: بارانبارینەكە سەرەتا لە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە لە پارێزگای دهۆکەوە دەست پێ دەکات و دواتریش کاریگەری شەپۆڵەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و هەولێر و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر (دیبەگە و قەراج و مەخموور و شەمامک و کەندێناوە) دەگرێتەوە.
جەختیشی كردەوە كە کاریگەری ئەم شەپۆڵەی بەفر و بارانبارینە هەتا درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت و دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه