Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی لەبارەی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ڕایدەگەیەنێت، بارستەھەوایەکی سارد و شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بەفربارین لە رۆژھەڵاتی دەریای رەشەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/1/2025، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ڕایگەیاندووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارستەھەوایەکی سارد و شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بەفربارین لە رۆژھەڵاتی دەریای رەشەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە، سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و دهۆك دەگرێتەوە، سبەی دووشەمە 20/1/2025 ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەگرێتەوە، ھەروەھا پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 5 تا 6 پلە نزم دەبێتەوە و بای رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتیش بەخێرایی 15-35کم لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.“

دەشڵێت: "بەفربارینەکە بەشێوەی کڕێوە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە، رێژەكەی بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و دەڤەری پشدەر و پێنجوێن زیاتر دەبێت، هەرچی سەنتەری شاری سلێمانییشە، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمی بە رێژەی 0.5 بۆ 2 سانتیمەتر هەیە."

ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەش كرد، سبەی ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی دێت، سەبارەت بە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دھۆکیش لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و کەش سارد دەبێت، بەڵام ئەگەری بارانبارین لاوازە و پێشبینی ناکرێت باران و بەفر لەو ناوچانەدا ببارێت.

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستە ڕوو، دوابەدوای شەپۆلی باران و بەفرەکە، بەھۆی زیادبوونی کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بای باکووری رۆژھەڵات، کە وشکەسەرمایەکی زۆری لەگەڵدایە، لە ناوچەکانی سلێمانی و راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی كوردستان بە گشتی بە خێرایی 15-45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، بەھۆیەوە پلەی گەرمی بە رێژەیەکی بەرچاو لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و بەستن و شەختە ڕوو دەدات، کاریگەریی ئەو با و وشکەسەرمایەش تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا