KurdistanPress...

CLOSE

بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك لەسەر دەریای ڕەش و یەكگرتنی لەگەڵ شەپۆلێكی فراوانی دەریای قەزوینی ئێران و پێشبینیدەكرێت لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 20ی مانگ شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و باران بەڕێژەی لاواز بۆ مامناوەند ببارێت

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر لەگەڵ هاتنی شەپۆلەكە هەوایەكی سارد تێكەڵی ئەو شەپۆلە دەبێت و پلەكانی گەرما 6 پلە نزمدەبنەوە هەربۆیە ئەگەری بارینی بەفر لەتەواوی ناوچە شاخاوییەكانی خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ ئەگەری بارینی هەندێك بەفر لە سۆران، شەقڵاوە، پێنجوێن، سلێمانی، قەرەداغ، سەنگاو، گرپچنە، پیرمام، بازیان، پیرەمەگروون، هیران، مەلەكان، رواندز و مێرگەسۆر ) لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری، لە سنتەری شارەکان ئەگەری هەیە 1 سانتیم زیاتر ببارێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه