Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی 12 زانیاری هات لەبارەی مووچەی مانگی 12 زانیاری هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی 12 زانیاری هات

 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراوە و ئەم هەفتەیە دەست بە كارەكانی دەكات.
 
 دوای كۆبوونەوە نائاساییەكەی ڕۆژی 11-1-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیرانی كورد و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دواتریش گەیاندنی ناڕەزایی و داواكارییەكان بە حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، حكومەتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی ئەو گرفتە و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەمبارەیەوە.
 
 نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەكە ئەم هەفتەیە دەست بە كارەكانی دەكات و بەوردی بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتی دارایی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵی دەكات و لە خشتە و ژمارەكان دەكۆڵێتەوە.
 
ڕوونیشی كردەوە، لیژنەكە بەدواداچوون دەكات لەبارەی پرسی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا مووچەكانیان وەرنەگرتووە و لەزووترین كاتدا ڕاپۆرتی خۆی ئامادە دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا