شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سەدی دادەبەزێت.
ئەمشەو هەینی 17/1/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لەنێوان 19 بۆ 20ی ئەم مانگە لە درەنگانی شەو کەشێکی ناسەقامگیر بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە."
ئاماژەشی بەوە داوە: "شەپۆلێکی بەفروبارانی لاواز بۆ مامناوەند لەسەر نەخشە بەدیار کەوتووە و ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەهۆی هاتنی بڕێک شێی دیاریکرا و دروستبوونی هەوری مامناوەند لە ناوچه دەشتاییەکانی هەولێر، کەرکوک، گەرمیان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەیانگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، دهۆک، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی گەرمیان بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری کە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان داخل بەتەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، بەفربارین لەم ناوچانە بە چڕی دەستپێدەکات و لەوانەیە کاریگەریی بارستە هەواساردەکە زیاتر شۆڕبێتەوە بۆ ئەم ناوچانەی کە بەرزییان لەنێوان 800 تا 1000 مەتر کەمترە."
روونیشی کردووەتەوە: "ئەگەری هەیە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەفر ببارێت، ئەگەر شەپۆلەکە بەجێگری بمێنێتەوە و گۆڕانکاری ڕوونەدات.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه