Kurdistan Press - یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن

یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی داهاتوو ڕێککەوتن؟

بەگوێرەی پێگەی " بەغداد ئەلیەوم"، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بەمشێوەیە ڕێکەوتوون:

ــ سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و حکومەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.

ــ وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، پەروەردە و تەندروستی بۆ پارتی.

ــ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆك وەزیران و

وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و پلاندانان بۆ یەکێتی.

هەرچەندە بەپێی زانیارییەکانی هێشتا پۆستەکان بەتەواوەتی یەکلای نەبونەتەوە و وەزارەتی ناوخۆش زەحمەتە بدرێتە یەکێتی.

دوێنێ پێنجشەممە 16ی1ی2025 هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تۆڕی ئێکس نووسی، دوێنێ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیی کۆبوونەوەیان کردووە.

وتیشی: کۆبوونەوەکە هاوتەریب بوو لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرچی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کەمتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا چوار کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردوون، دوو کۆبوونەوەی سیاسی بوون و دوو کۆبوونەوەیان تەکنیکی بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا