Kurdistan Press - پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

سەرۆك بارزانی پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە كوردستان تیڤی "بەبۆنەی 26ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنییەوە"

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 26ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كوردستان تیڤی وەك یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیاریی گشتی تۆڕەكە و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندان كرد.

ئەمڕۆ هەینی 17ی كانوونی دووەەمی 2025، لە پەیامێكی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانیدا كە ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تیڤی كردووە هاتووە، بەبۆنەی 26 كاركردنی كورستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان ،پیرۆزبایی ئەو یادە مێژوویەتان لێدەكەم.

سەرۆك بارزانی ئاماژەی داوە كە كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی و، لە هەلومەرجێكی پێویست و لەقۆناغێكی هەستیار بەهەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرنگی گەیاندنی پەیامی خەڵكی كوردستان و هەروەها بوو بەشێک لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوەییمان.

"لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا ئەویش بە سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم و  تەکنیک شێوازی تازەی کارکردن و پابەندبوون بە چوارچێوەکانی کاری پرۆفیشناڵیی میدیایی و هەروەها ڕەچاوکردنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەکان." لە بەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا وا هاتووە.

لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆكدا هاتووە كە دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونتان دەکەم و هەر سەرفرازو سەركەوتووبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه