Kurdistan Press - ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین دەکرێن ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین دەکرێن

بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت و ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشیندەكرێن 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەمەنی یاسایی خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵی و هەر فەرمانبەرێك بە رۆژ و مانگ و ساڵ 60 ساڵی تەواو كرد، پێویستە دەستبەجێ رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پاڵپشت بە حوكمەكانی ماددەی (10/یەكەم) لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی هەمواركراو، تەمەنی یاسایی خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵی و هەر فەرمانبەرێك بە رۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی 60 ساڵی تەواوكرد، پێویستە خانەنشین بكرێت.

بەدەر لە:

1. ئەو فەرمانبەرانەی یاسای راژەی زانكۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر)ن.

2. پزیشكانی دادوەری و پزیشكانی سڕكردنی و پزیشكانی دەروونی.

3. ڕاوێژكاران و ڕاوێژكارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شوورای هەرێم.

4. فڕۆكەوانانی مەدەنی لەوانەی كار دەكەن وەك كاپتنی فڕۆكە بە شێوەیەكی كرداری و لە كاتی خۆیدا مۆڵەتی كاركردنی بەركاریان هەیە.

حكومەتی هەرێم دەشڵێت، "سەبارەت بە خانەنشینكردن لەسەر داوای فەرمانبەر، هەر فەرمانبەرێك بە تەواوكردنی 45 ساڵ تەمەن و بوونی (15) ساڵ خزمەت فەرمانی خانەنشینكردنی دەرچووبێت بەر لە دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (259) لە 3/7/2024، پێویستە مامەڵەی خانەنشینییەكەی راییبكرێت، لە دوای رێككەوتی بڕیاری سەرەوە، حكومەكانی ماددەی (12/یەكەم) لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (19)ی ساڵی 2014ی هەمواركراو پیادە دەكرێت و پێویستە فەرمانبەرەكە تەمەنی پەنجا ساڵی تەواوكردبێت یان ڕاژەی خانەنشینییەكەی لە (25) ساڵ كەمتر نەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا