Kurdistan Press - مەزڵووم عەبدی گەڕایەوە ڕۆژئاوا مەزڵووم عەبدی گەڕایەوە ڕۆژئاوا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵووم عەبدی گەڕایەوە ڕۆژئاوا

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەڕایەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کرد و کۆبوونەوە. ژەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، هەر ئەمشەو گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و دواتر بە تەلەفۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە. کە مەزڵووم عەبدی، بە هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی سەردانی هەولێری کردووە و بە هەمان هێلکۆپتەریش گەڕاوەتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان."

رۆژی دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەم، د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای کوردستان کرد و لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکە کە داخراو بوو لەبەردەم میدیا، د. حەمید دەربەندی، پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاند، کە جەختی لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی کورد کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووکەییەکانی سووریا.

میدیای هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاسی پەیام و پشتیوانی سەرۆک بارزانی کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا