Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی پێکەوە هاتنە دەنگ پارتی و یەکێتی پێکەوە هاتنە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی پێکەوە هاتنە دەنگ

پێنج پارتی سیاسی لە خانەقین دژ بە بچووككردنەوەی سنووری ئیداریی قەزاكە و دروستكردنی قەزای نوێ، بەیاننامەیەكی هاوبەش بڵاو دەكەنەوە و پێیان وایە هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەو هەوڵانە.

هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، رێكخراوی بەدر، پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعیی كوردستان، لەسەر ئاستی قەزای خانەقین بەیاننامەیەكیان بڵاو كردووەتەوە و تیِیدا ئاماژە بەوە دەكەن، بڕیاری بە قەزاكردنی جەلەولا و قەرەتەپە و هەوڵدان بۆ دروستكردنی شارەدێی تر، لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەی پێویست نەكراون و پێشێلكاریی مافی دانیشتووان و پێكهاتەكانی خانەقینە.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆكاری زیادكردنی ئاڵۆزیی سیاسی و كۆمەڵایەتی و زیان بە بنیاتی كۆمەڵایەتی و پێكهاتەیی ناوچەكە دەگەیەنێت.

خاڵێكی تر كە بەیاننامەكە دووپاتی لێ كردووەتەوە، پێوەستە بە مادەی (١٤٠)ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق و ئاماژە بەوە دەكەن، خانەقین یەكێكە لە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان حكومەتەكانی عێراق و هەرێمە و نابێت پێش یەكلاكردنەوەی چارەنووسیان، گۆڕانكاریی لە سنووری ئیدارییاندا بكرێت.

داواش لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و حكوومەتی خۆجێی دەكەن كە پاشگەز ببەنەوە لە هەر هەنگاوێك "بۆ پارچە پارچەكردنی قەزای خانەقین و كەمكردنەوەی رۆڵی ئیداریی قەزاكە".

هاوكات داواش دەكەن لە بەرانبەردا، پڕۆژەی زیاتری خزمەتگوزاریی لە شارۆچكەكەدا ئەنجام بدەن و ژێرخانی خزمەتگوزارییەكەی بەهێز بكەن. 

لە دانیشتنی كۆتا ڕۆژی ساڵی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بڕیاری دا هەریەكە لە قەزاكانی جەلەولا، قەرەتەپە و بەنی سەعد بكرێن، بە قەزا و شارەدێیەكی نوێ بەناوی "حەمرین" بهێنرێتە كایەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا