حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ نێردە دیبلۆماسییەکان لەهەرێمی کوردستان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى حکوومەتی فیدراڵ نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه، كه لە ژێر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نێردە دیبلۆماسییەکان لەهەرێمی کوردستان، ئەنجام درا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه دوای خستنەڕوی هەموو وردەکارییەکان بە ژمارە، پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبوو، کە دەبێت کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، حکوومەتی فیدراڵ نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت، هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە بەدوای چارەسەر و ڕێککەوتنی هەمیشەیین و بۆ ئەمەش هەموو دەرگایەک کراوەتەوە و دەستور دەکەینە بنەمای چارەسەر، بەڵام هەمان سیناریۆی ساڵانی ڕابردوو قبوڵکراو نابێت، خەڵکێکی زۆر لەهەرێمی کوردستان سەرچاوەی ژیانییان مووچەیە و سیاسەتی برسیکردن دەبێت کۆتایی بێت".


وەڵام بدەوه