پێشەوا هەورامانی: هیچ بڕیارێك نییه به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندنی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفڕانسێكدا، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان باسی له دوایین ڕێكه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كرد كه ئیلتیزام به رێكه‌وتنه‌كه‌وه نه‌كرا.
گوتیشی، به نوێنه‌ری وڵاتانمان وت، له وڵاته‌كانی ئێوه‌ش چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز هه‌یه، هه‌ریگیز نه‌مانبیستوه كه مووچه‌یان ببڕن، یان برسی بكرێن، بۆیه پێویسته هه‌ڵوێستیان هه‌بێ له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ ڕوو ده‌دات.
گوتیشی، هیچ بڕیارێك نییه كه به‌م نزیكانه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، بەو مەرجە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکەن، ئەگەر حکوومەتی فیدراڵی تەواوی بودجەی هەرێم بنێرێت نەک تەنها مووچە. گوتیشی: ئامادەین نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرین.
وەڵام بدەوه