کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیاند لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر کارەباکانیان بووەتە 24 کاژمێری و لە ئێستادا 80 هەزار هاوبەش لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندبوونە، ئەم پرۆژەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زۆر دەبێت، کە ئێستا سەروو 7 هەزار مێگاواتە، هەروەها لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کێشەی کەمی کارەبا چارە دەکرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئێستا نزیکەی 80 هەزار هاوبەش لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندن و کارەباکانیان بووەتە 24 کاتژمێری و ئەم پرۆژەیەش سەرەتا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێ کرا.
کەمال محەممەد، ئاشکراشی کرد لە کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری و سەرجەم دانیشتووان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن.


وەڵام بدەوه