لە ساڵی 2024 هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند کرا بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، لەبەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی بنێرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە لەگەڵ شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بکات. کە بڕیارە سەردانی سوودانی بکەن و پەیام و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە، کە دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.
چوونی شاندەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە ئێستا محەممەد شیاع سوودانی بە گەشتێکی فەرمی لە بەریتانیایە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ناگەڕێتەوە، هەروەها تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش بەهەمانشێوە لە دەرەوەیە و ئەم پێنجشەممەیە دەگەڕێتەوە.لەلایەکی دیکەوە: شاندێکی تەکنیکیش لەگەڵیان دەڕوات بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، ڕێکبکەون کە چۆن ئەمساڵ مووچە بنێردرێت. دیارنییە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت یان ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت.
ئەوەش بزانە: ئەمڕۆ کە 14ی مانگە تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەک نەنێردراوە و دیار نییە کەی دەنێردرێت.
وەڵام بدەوه