Kurdistan Press - تەواوی پارە و شایستەکانی دارایی ئەو کەسانە دابەش دەکرێت تەواوی پارە و شایستەکانی دارایی ئەو کەسانە دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەواوی پارە و شایستەکانی دارایی ئەو کەسانە دابەش دەکرێت

سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ئەوانەی ئەمساڵ گەنمیان رادەست كردووە و پارەیان وەرنەگرتووە، سبەی هەموو پارەكەیان دابەش دەكرێت.

لە راگەیاندراوەكەی سایلۆی سلێمانیدا هاتووە: "سەرجەم  ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکەینەوە، کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی 2024، تاوەكوو کۆتایی رۆژی پرۆسەکە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و تاوەكوو ئێستا نەهاتوون، سبەی پارەیان خەرج دەكرێت."

ئاماژە بەوەش كراوە: "سبەی چوارشەممە 15ی1ی2025،  سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانتان."

لە پارێزگای دهۆك 34 ملیار و 165 ملیۆن دیناری دوا بڕەپارەی گەنم دابەش كرا و دابەشكردنی ئەو 44 ملیار و 45 ملیۆن دینارەیش دابەش كرا، دوا بڕەپارەی 2024ی گەنمی جووتیارانی سلێمانییش، كە 47 ملیار و 642 ملیۆن دیناره، ئەویش نزیكی كۆتاییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "پارەی ساڵی رابردووی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتە قۆناغی كۆتایی."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا