سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیێنێ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی داوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەشڵێت، "بەمنزیکانە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی گفتوگۆ بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی کردەوە، دوای کۆبوونەوەکەش هادی عامری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند: "پرسی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت چارەسەر کرا، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم". عامری گوتیشی، "کێشە دروست دەبێت، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە بەزووترین کات کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى بەردەواميی هاوكاريى هاوبهش و هەماهەنگيی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی تهبايى و پتهوكردنى گيانى نیشتمانیی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەنديی گەلی عێراق به ههموو پێكهاتهكانييهوه بپارێزێت.
وەڵام بدەوه