KurdistanPress...

CLOSE

بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکیی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31/1/2024، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکیی هەولێر بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری دەکەینەوە کە لەکاتی وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک چیتر پارە بە دەست (کاش) وەرناگیرێت، بۆیە پێویستە بریکار بە زووترین کات بە ناوی خۆی یاخود یەکێک لە ئەندامانی خێزانی (ماستر کارد) لە یەکێک لە بانکەکان دروست بکات تاوەکوو لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە مەبەستــی وەرگرتنەوەی لیستـی بریکاری بەو (ماستر کارد)ەی دروستی کردووە لە ڕێگەی ئامێری تایبەت لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراکیی هەولێر پارەکە دەدات."

ئاماژە بەوەش دراوە: "دەتوانرێت بە یەک (ماستر کارد) چەند بریکارێک کارەکەیان ڕایی بکەن و پارەکە بدەن و ئەم بڕیارەش لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتە ( وەجبە)ی دووەمی بەشە خۆراک دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه