شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران بەڕێوەیە و مەترسی وشکەڵی لەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناهێڵێت.
ئەمشەو شەممە 11/1/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەمەودای نێوان 16/1/2025 بۆ 22/1/2025، شەپۆلێکی دیکەی زۆرباشی بەفروباران بۆ سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و مەترسی وشکەڵی لەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکان ناهێڵێت، بە تایبەت ناوچە دەشتاییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکووک، بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان و دهۆک کە ئەمساڵ بەهۆی کەمی بارانبارین لەم ناوچانە جووتیاران وەک پێویست نەیانتوانی گەنم و جۆ بچێنن."
ئاماژەشی بەوە داوە: "لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینە بارستە هەوایەکی زۆرساردی جەمسەری دێتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکرێت بەفر لە سەنتەری هەندێ له شارە گەورەکان ببارێت."
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووە و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو سبەی ئەم شەپۆلی بارانبارینە لە بەشێکی ناوچەکان بەردەوام بێت.


وەڵام بدەوه