KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: پێشبینى دەکرێ سبەى شەممە لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمانى هەرێم بگۆڕی بۆ هەورى تەواو لە گەڵ دەستپیکردنى نمە باران سەرەتا لە ناوچەکانى کەرکوک گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانى پاشان هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.

هەروەها پێشبینى دەکرێ ڕێژەی باران بارین لە هەندێ لە ناوچەکانى گەرمیان و سلێمانى و ڕاپەڕین و سۆران و دهۆک زیاتر بێت بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانى ترى هەرێم.

ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەى بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا سبەى بەیانى ڕۆژی یەک شەممە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه