کەمێک بەر لە ئێستا، بوومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانی و دەوروبەری هەستی پێکرا و بە گوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و کاریگەریی لەسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیش هەبووە.
بە گوێرەی ناوەندەکانی چاودێریی بوومەلەرزەزانی، چەقی بوومەلەرزەکە، سەرپێلی زەوهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و گوڕی بوومەلەرزەکە 4.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
هاوکات، قوڵایی بوومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر بووە لە ژێر زەویدا.
بوومەلەرزە رووداوێکی سرووشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە روودەدات، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێک نین لەو ناوچانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەن، کەمتر بەراورد بە وڵاتانی دیکە بوومەلەرزە تیایدا روودەدات.
وەڵام بدەوه