Kurdistan Press - پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر دەکرێت پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كرەوە، كاروانێكی تری هاوكارییەكانی سوپای ئەلمانیا گەیشتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە. هاوكات ئاماژەیشی داوە، هاوكاری و پێویستییەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی میرەى گشتى بەسەر بنكەكانی ئەسنادی دهۆك و سلێمانی دابەش دەكرێن. 

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی كانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، بە ئامادەبوونی لیوا روکن "هۆشمەند حەیدەر ڕەشید" جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، و عەمید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی،  هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە لایەن کۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میرەی سەربازی کرا.

وەزارەت ئاماژەی داوە، ئەو هاوکاری و پێداویستییانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی بەسەر بنکەکانی ئەسنادی دهۆک و سلێمانی دابەش دەکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا