KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی دەدات

هەفتەی داهاتوو دوو کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان دەکرێن، کۆبوونەوەی یەکەم لە هەولێر و کۆبوونەوەی دووەم لە بەغدا دەبێت.  هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا و پەیامی کوردستان دەبات بۆ کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت ڕۆژی شەممە 11ی ئەم مانگە لە هەولێر دەبێت، وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق و سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بانگێهشت دەکرێن و لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

٠ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕوو، بۆ ئەوەی هەمووان بەرچاوڕوونی تەواویان هەبێت. هاوکات دووپاتکردنەوەی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەند بووە و هەموو مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی جێبەجێ کردوون.

٠هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوڕوونییان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو پێدەدرێت، کە ئەگەر بەغدا بەپێی دەستوور مافەکانی خەڵکی کوردستان نەدات و بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە پابەند نەبێت بۆ ناردنی شایستە داراییەکان، ئەوا هەڵوێستی تووند وەردەگرن، کشانەوەش لە بەغدا و تێکدانی پرۆسەی سیاسی عێراق  بژاردەیەکی بەهێز دەبێت. دوێنێش پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی‌ حكومه‌ت بە ئاڤای وت: "كشانه‌وه‌ له‌ به‌غدا دوور نییه‌ و مه‌حاڵیش نییه‌، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ به‌غدا به‌مجۆره‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌رێكه‌ وڕوودەدات".

کۆبوونەوەلە بەغدا دەبێت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئەم مانگە بکرێت، واتە یەک ڕۆژ دوای کۆبوونەوەکەی هەولێر، ئەگەر کاتەکەی نەگۆڕدرێت.

٠ هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت (هەموو ئەو حیزب و لایەنانەی کە حکومەتی عێراقیان پێکهێناوە) لە بەغدا کۆدەبێتەوە و سوودانیش بەشدار دەبێت. شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و بە ڕوون و ڕاشکاوی پەیامی هەرێمی کوردستانیان پێدەڵێت.

 ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون و قبوڵ ناکەن ساڵی 2025 بەمشێوەیە بێت، وەکو ساڵی 2024 کێشەکان دووبارە ببننەوە، دەبێت بەڕوونی بیڵێن کەی دەتوانن چارەسەری بکەن؟

 ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە، جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه