کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشیی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات و بڕیاردرا ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە کۆ ببنەوە. نزیکەی کاتژمێر 13:30 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشیی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە شاری هەولێر کۆتایی هات. ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ شاندی باڵای هەردوولایەن بەرز دەکرێتەوە. ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 09-01-2025، جارێکی دیکە هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە شاری هەولێر کۆ دەبنەوە.
ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی بوو سەبارەت پێکهێنانی کابینەی دەیەم. یەکەم کۆبوونەوە ڕۆژی 30ـ11-2024، لە سلێمانی و دووەمیشیان لە 17-12-2024 لە پیرمام بەڕێوە چوو.
وەڵام بدەوه