ئەمشەو دووشەممە 6/1/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەسناسی بڵاوی کردەوە: "درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان دووشەممە لەسەر سێشەممە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزی ڕێژەی شێ ڕێژەیی لەهەوادا لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوای هەولێر، پارێزگای کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران، باشووری موسڵ، ناوچەکانی ناوەڕاست، باشووری عێراق (بەغدا، تکریت، دیالە، ئەنبار، کەربەلا، کوفە، ناسڕیە و عەماڕە) ئەگەری دروستبوونی دیاردەی تەمومژی چڕ هەیە و مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر."
هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی روونیشی کردووەتەوە: "داوا لە شۆڤیران دەکەین لە هێڵەکانی دەرەوە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل پابەندی رێنوێنییەکانی هاتوچۆبن بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان."
وەڵام بدەوه