KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکاری دەسپێکرد

سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025 یان بە ئامادەکراوی ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە و هەنگاوەکان بۆ ڕێکخستنی لیستەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی بەغدا دەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وتی: وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی پێش 15ـی مانگ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکرێت.

ئەمە لە کاتێدایە هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بۆ چارەسەری مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 لەسەرهێڵن، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی پارەی ئەو مانگە لەلایەن بەغداوە دیاریبکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه