هەولێر ...
"( 500 ) ڕێگەپێدانى دیکە ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا و تائێستاش ( 9 هەزار ) هاووڵاتی سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوى سندووقى و حەرەمى گوند "
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، لە چوارچێوەى پڕۆسەى ڕادەستکردنى ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی، لەڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگا، ( 500 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.
پارێزگارى هەولێر لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرجەم قائیمقامیەتى و شارەوانى و فەرمانگەکانى دیکەى خزمەتگوزاریى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى پارێزگا بۆ ڕاییکردنى دۆسیەکانى خاوەن زەوییە سندووقیەکان و ئەنجامدانى کارەکان، ئاماژەى بەوەدا کە بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە و ڕایگەیاند: " بۆیە بە بەناوى خۆمان و بەناوى ئێوەوە سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێدى دەکەین ئێوەش لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆتان".
جێگەى باسە، وهك كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانى هەژار و کەم دەرامەت و لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومهتی ههرێمى کوردستان، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و تاوەکو ئێستاش ( 9 هەزار ) هاووڵاتیی لەو بڕیارە سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى و لە نێو حەرمى گوند، هێشتاش پڕۆسەکە بەردەوامە و بەشیکى زۆر مامەڵەى دیکەش ماوە لەلای لیژنەى پارێزگا.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه