ئەمڕۆ یەكشەممە، كارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی نوێنەی گشتی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوی كردووەتەوە رۆژی سێشەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 11 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت وسبەیش، دووشەممە مووچەكەیان دەكرێتە چەك.
جێگەی باسە،ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم نزیکەی 38هەزار مامۆستای گرێبەستە، مووچەی مانگانەیان بەتێكڕای نزیکەی 19 ملیار دینارە ، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 - 500 هەزارە.
كارۆخ عەبدوڵا ئەوەیشی وەك تێبینی نووسیوە كە ئەگەر تەموویلی پارەکە نەکرێت دەکەوێتە ڕۆژی پێنج شەممە.
وەڵام بدەوه