KurdistanPress...

CLOSE

نرخى زەوى لە هەولێر بەخێراى بەرزبوویەوە

لە سنووری هەولێر لە چەند گەڕەكێكی نوێ‌، نرخی زەوی بە تەواوەتی رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، شارەزایەكی بواری خانووبەرە هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

بازاڕی كڕین و فرۆشتنی موڵك بەتایبەت زەوی بەرەو گۆڕانكاریی گەورە دەچێت، لە گەڕەكەكانی هەشتی حەسارۆك، باغلومنارە، قەرەبووی كۆری و قەرەبووی گردجووتیار نرخیان بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی كانوونی دووەم، دانا محەمەد راوێژكاری بواری خانووبەرە، رایگەیاند، نرخی زەوی لە هەولێر رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

زیاتر گوتی، هۆكاری بەرزبوونەوەكە جۆراوجۆرە، بەڵام چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن، لەوانە كەمبوونەوەی خواست لەسەر شوقە، چونكە ژیان لە گەڕەكەكان زیاتر كۆمەڵایەتیترە، خەڵكی زیاتر ئارەزووی ئەو ژیانەی هەیە.

باسی لەوەش كرد، هۆكاری تر بۆ بەرزبوونەوەی نرخ دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەكانی حكوومەت، ئەویش بردنی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو گەڕەكە نوێیانە، هەروەها هەواڵی خۆش بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پرسی نەوت، جووڵەی خستووەتەوە بازاڕ، لەگەڵ پەیدابوونی كڕیاری عەرەب بۆ كڕینی زەوی.

لەبارەی رێژەی بەرزبوونەوەی نرخەكە دەڵێت، قەرەبووی كۆری نرخەكەی لە نێوان دوو هەزار و 500 دۆلار تا 10 هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە، قەرەبووی گردجووتیار چوار بۆ حەوت هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە، لە هەشتی حەسارۆك 17 هەزار  بۆ 27 هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە، لە باغلومنارە نزیك 120 مەتری لە ماوەی ساڵێك لە سێ‌ دەفتەر تا  شەش دەفتەر بەرز بووەتەوە، لە نزیك 150 مەتری لە چوار  هەزار تا شەش هەزار بەرز بووەتەوە، لە ناوەڕاستی ئەو زەوییانەی باغلومنارە لە ناوەڕاست دوو بۆ چوار دەفتەر بەرز بووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه