Kurdistan Press - دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند کە دوو شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمشەو شەممە 4/1/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە ڕۆژی سێشەممەوە 7/1/2025، بەهۆی پاشەکشەی بارسته هەوای ساردی وشکی جەمسەری و هاتنی بارستە هەوایەکی نیمچەگەرم کە روو لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات پلەی گەرمی 3 تا 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەکانی هەولێر، کەرکووک و گەرمیان کەشێکی تەواوبەهاری دروست دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەگاتە 23 پلەی سیلیزی کە تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتەی بەردەوام دەبێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "دواتر نزمەپەستان جێگای دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە نێوان 12 بۆ 16ی ئەم مانگە، دوو شەپۆلی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەڕێمی کوردستان بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا