ئەمڕۆ پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی پەنجا عەلی کرایەوە کە پێشتر دەیان هەوڵ بۆ دروستکردنی پڕۆژەکە هەبوون،بەڵام رێگری لە جێبەجێکردنی دەکرا.
لەمانگی 7ـی ئەمساڵ لەسەر نووسراوی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بوودجەی پڕۆژەکەو تەواوکردنی، بەمەش پڕۆژەی ئاوی گەڕەکەکە بەسترایەوە بە پڕۆژەی تۆڕی گشتی ئاوەوە دوای بیست ساڵ لەدروستبوونی گەڕەکەکە
لەئێستا بەدواوە بەشێکی سەرەکی لە کێشەی کەم ئاوی و هاتنی ئاوی سوێری پەنجا عەلی چارەسەر دەبێت و ئەمڕۆ لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا پڕۆژەکە کرایەوە...
وەڵام بدەوه