به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر رای گه‌یاند، به‌هۆی ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازرگانان، به‌نزینی زۆر هاورده ده‌كرێت و نرخی به‌نزین به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی كانوونی یه‌كه‌م، ئاری كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر، به "کوردستان پریس"ی ڕاگه‌یاند، نرخی به‌نزین له ھه‌رێمی كوردستان له دابه‌زیندایه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریی بۆ بازرگانان ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین و ئه‌و به‌نزینه‌ی حكوومه‌تیش زۆر به‌ڕێكوپێكی دابه‌ش ده‌كرێت و رێگه‌ش به‌قۆرخكاری ناده‌ین له بازاڕ بكرێت، بۆیه ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ھۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین .
كاكه‌شین ئه‌وه‌یشی گوت، ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئاسانكاریی بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین داوه، به‌ڵام خۆی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییه‌كانی به‌ده‌ر ناكه‌وێت و ورده ورده به‌ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ئێسته دیاره كه نرخی به‌نزین له هه‌رزانبووندایه و كاریگه‌ریی ئاسانكاریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دیار ده‌بێت، نرخی لیترێك به‌نزین 50 دینار دابه‌زیوه.
باسی له‌وه‌یش كرد، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كێشه دروست نه‌كرێت، له داھاتوو زیاتر نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت.
ئێسته له هه‌ولێر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ به 780 دیناره، موحه‌سه‌ن به 1050 دیناره، به‌راورد به ڕابردوو كه نرخی به‌نزین نۆرماڵ بۆ هه‌ر لیترێك له سه‌رووی 950 دینار بوو.
وەڵام بدەوه