حاكمی پێشووی سه‌ربازیی یه‌كێتی و شاره‌زا له بواری سه‌ربازی، باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك لە میدیاكانی سەر بە پەكەكە دەكات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری زۆر شته، ”یه‌كێك له‌وانه، كه توركیا سیخووڕی له‌ناو هه‌ناوی په‌كه‌كه‌دا داناوه.“
ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر به په‌كه‌كه لە سلێمانی، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی ئەوە دەكات كە سوپای توركیا چەكی قەدەغەكراو بەكار دەهێنێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، لەو ڤیدیۆیەدا چەكدارانی پەكەكە بە ڕادەیەكی زۆر لە سوپای توركیاوە نزیكن، كەچی هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكیش لەنێوانیاندا ڕوو نادات؟ لە كاتێكدا هەروەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتووە، ئەگەر مەبەستیان بوایە، زۆر بە ئاسانی دەیانتوانی هێرش بكەنە سەر سەربازەكانی توركیا.
له‌مباره‌یەوە حاكم حه‌مید گلی، حاكمی سه‌ربازیی پێشووی یه‌كێتی و شاره‌زا له بواری سه‌ربازی، گوتی: "له‌ناو په‌كه‌كه‌دا به‌ش به‌ش بوون هەیە، هەواڵگریی وڵاتان لەنێو پەكەكە تەراتێن دەكەن، په‌كه‌كه له ستراتیژی ناوچه‌كه‌دا رووخاوە، سه‌پۆرته‌كانی په‌كه‌كه كه‌م بوونه‌ته‌وه، په‌كه‌كه به‌شێكی سه‌ر به وڵاتێكی دراوسێیه، ته‌نانه‌ت حه‌ب و دەرمانیش له‌و وڵاتانه‌وه بۆ چەكدارەكانی دێت، توركیاش له هه‌ناوی په‌كه‌كەدا هه‌واڵگریی له شوێنی زۆر ترسناك داناوه.“
گوتیشی: "ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌هێز له‌ناو په‌كه‌كه‌دان و پێیان ده‌ڵێن ئاوا بكه‌ن و ئه‌مه بكه‌ن، ئه‌م ڤیدیۆیەش كه ئێستا په‌كه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆر گومان هه‌ڵده‌گرێت، بۆچی په‌كه‌كه له‌و سه‌ربازانەی توركیا نادات؟ بۆچی تەنیا ڤیدیۆی ده‌گرێت؟ ئه‌مه گه‌وره‌ترین گومانه په‌كه‌كه و توركیا له نزیكترین خاڵی شه‌ڕ، به‌بێ شه‌ڕكردن وێنه یه‌كتری بگرن.“
جەختیشی كردەوە كە ئەم جۆرە ڤیدیۆیە دەیسەلمێنێت كوژرانی رێزان جاوید و زۆر سەركردەی دیكەی پەكەكە، بەشێك بووە لە پلانی تەسفیەی ناوخۆیی و زۆرتر لە لایەن خودی پەكەكەوە بەئامانج گیراون.
وەڵام بدەوه