KurdistanPress...

CLOSE

نرخى بەنزین لە بەنزینخانەکان دابەزى

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر دادەبەزێت، ئەنجوومەنی بەنزینخانەكانیش هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ڕێژەی ئەو بەنزینەی ڕۆژانە دەدرا بە بەنزینخانەكان زیاد كراوە.

ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان هۆكاری هەرزانبوونی بەنزین بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە،  كە ڕێژەی ئەو بەنزینەی ڕۆژانە دەدرا بە بەنزینخانەكان زیاد كراوە، ئەنجوومەنەكە دەڵێت: لەمەودوا ڕۆژانە 20 تانكەر بەنزین كە دەكاتە 720 هەزار لیتر، لە هەولێر دەدرێت بە بەنزینخانەكان و هەر لیترێك بە 750 دینار بە شوفێران دەفرۆشرێت.

جەنگی مەجید لە ئەنجوومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو بەنزینە نۆرماڵەی كە ئێستە لە زۆرینەی بەنزینخانەكانی هەولێر بەردەستە، كوالێتییەكی زۆرباشی هەیە و هیچ كێشەیەك بۆ ئۆتۆمبێل دروست ناكات.

بەپێی بڕیاری سامانە سروشتییەكانی هەرێم، ئەو بەنزینە نۆرماڵە نرخی یەك لیتری بە 750 دینار جێگیر كرا و دەدرێت بە شۆفێران، بەوەش خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی كەم دەبێتەوە و نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

دوای پێنج مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە بەنزینخانەكانی هەولێر نرخی هەر لیترێك بەنزین 50 دینار دابەزیوە، ئێستە لە نێوان 820 بۆ 850 دینارە. هاوكات لە دهۆكیش زیاتر دابەزیوە.

بەنزینی هاوردەكراو پێویستە بەپێی كوالیتی پەسندكراوی لیژنەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت، دوای بەدواداچوونی حكوومەت نرخەكە كەم كراوەتەوە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2025 حكوومەتی عێراقیش دەست بكاتەوە بە ناردنی بەنزینی حكوومی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوكاتە نرخی بەنزینی نۆماڵ زیاتر دادەبەزێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەنزینی حكوومی بە نرخی پاڵپشتیكراو،  هەر لیترێك بە 750 دینار لە هەولێر و دهۆك، لە سلێمانیش بە 800 دینار بۆ ژمارەیەك بەنزینخانە دابین دەكات، نابێت هیچ بەنزینخانەیەك لە سەرووی ئەو نرخە بیفرۆشێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه